هاوار نیوز: دەزگای خێرخوازی بارزانی و میت ئاوارەکانی شەهبا بەرەو عەفرین دەڕفێنن

SNN
هەسەدە رایگەیاند: نزیکەی 15 هەزار کوردی دانیشتووی شەهبا کە بەنیازبوون بۆ رووبکەنە ناوچە پارێزراوەکانی رۆژئاوای کوردستان، لەلایەن گروپە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیاوە گەمارۆدراون و بە پێی سەرچاوەیەکیش دەزگایەکی خێرخوازی سەر بە پارتی و میتی تورکیا هەوڵی رفاندنی ئەو ئاوارانە دەدەن بەرەو عەفرین.
ئاژانسی هاوارنیوز (ANHA) بڵاویکردەوە، بە هەزاران کوردی دانیشتووی شەهبا کە بەهۆی پەلاماری چەکدارە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیاوە ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن، لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا پاسیان بۆ دابینکراوە بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ ناوچە پارێزراوەکانی رۆژئاوا، بەڵام لەلایەن ئەو گروپە توندڕەوانەوە گەمارۆدراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەزگای خێرخوازی بارزانی بە پلانی میت چووەتە لای ئەو ئاوارە گەمارۆدراوانە و بە جۆرێک خۆیان ناساندووە کە لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریاوەچوون و پێیان وتوون کە دەیانگوازنەوە بۆ ناوچەی پارێزراو، دواتر پاسەکانیان بەرەو عەفرین ئاراستە کردووە کە زیاتر لە شەش ساڵە لەلایەن تورکیا و گروپە توندڕەوەکانەوە داگیرکراوە و دەزگای خێرخوازی بارزانی لەوێ چالاکی هەیە.
هەر بەگوێرەی ئەو هەواڵە دوای ئەوەی ئاوارەکانی شەهبا ناڕەزایەتیان دەربڕیوە لەلایەن میت و چەکدارە توندڕەوەکانەوە رووبەڕووی گرتن و ئەشکەنجەدان بوونەوە.
پێشتریش هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) بڵاویانکردبووەوە، نزیکەی 15 هەزار کەس لە ئاوارەکانی شەهبا لەلایەن گروپە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا گەمارۆدراون و رووبەڕووی رفاندن، ئەشکەنجە، برسێتی و تونێتی کراونەتەوە.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









