“مەرزی ئیبراهیم خەلیل یەكێكە لە شێرپەنجەكانی ئەم هەرێمە”

دهروازهى نێودهوڵهتى ئیبراهیم خهلیل لهنێوان ههرێم و توركیا | فۆتۆ: AA
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێك ئاماژە بەوەدەكات مەرزی ئیبراهیم خەلیل تاكە مەرزە لە عێراق و هەرێمی كوردستان كە پسولەداراییەكان لەناوخۆی مەرزەكە چاپ دەكرێن و داهاتەكەشی ناگەڕێندریتەوە بۆ حكومەت و كۆمەڵێك كاڵا و شمەك هاوردەكردنیان قەدەغەیە و لەو مەرزە هاوردە دەكرێن.
شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەهەرێمی كوردستان بەگشتی گرفتی خاڵە سنورییەكانمان هەیە، بەڵام مەرزی ئیبراهیم خەلیل یەكێكە لە شێرپەنجەكانی ئەم هەرێمە، تائێستا داهاتی مەرزی ئیبراهیم خەلیل نایەتەوە بۆ حكومەتی هەرێم و هاوكات كۆمەلێك كاڵاو شمەك بە گشتی هاوردەكردنیان بۆ هەرێم قەدەغەكراوە بەڵام لە مەرزی ئیبراهیم خەلیل هاوردە دەكرێن ئەوە سەرەڕای ئەوەی ڕۆژانە بەسدان ترێلە و كۆنتێنەر داغڵی هەرێم دەكرێن كە هەمویان كاڵاو شمەكی نایاساییان تێدایە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مەرزی ئیبراهیم خەلیل تاكە مەرزە لە هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان كە تا ئێستاش پسولە داراییەكانی تایبەت هەناردە و هاوردەكردنی كاڵاو شمەك هەر لەناوخۆی مەرزەكە چاپدەكرێن، كە ئەمە پێچەوانەی یاسایە، لەگەڵ ئەوەشدا كۆمەڵێك گرێبەست كراون كە هەموویان قوڕبەسرییان بۆ خەڵكی هەرێم هێناوە بە نمونە كۆمپانیای واهەیە داهاتی تەنها چوارمانگیان لە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل 185 ملیار دینارە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەرحكومەتی هەرێم دەیەوێت ئەم دۆخە باش بكات و وەڵامی داواكاری بەغدا بداتەوە ئەوا لە بواری خاڵە سنورییەكان چاكسازی بكات و گرێبەستی كۆمپانیاكان هەڵوەشێنێتەوە كە وەك باندی مافیایی پارە لەخەڵك وەردەگرن، بەڵام بەردەوام بوون بەم حاڵەوە دۆخی هەرێم لەمە زیاتر خراپتر دەبێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









