بەهۆی ئەوەی تەمەنی شمولی وەزیری ناکات پارتی پۆستێکی نوێ بە کوڕەکەی مەسرور لە حکومەت دەدات

SNN
له‌تیفه بن محه‌مه‌د بن را‌شد ئالمه‌كتوم، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ڕۆشنبیری و هونه‌ری دوبه‌ی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی دوبه‌ی، له پۆستێكدا له هه‌ژماری خۆی له پلاتفۆڕمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیویه‌تی: “خۆشحاڵ بوم به دیدارم له‌گه‌ڵ ئارین مه‌سرور بارزانی، كوڕی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و سه‌رۆكی یه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی له حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان”.
له‌و وێنانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه‌ی دوبه‌یه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌پاڵ ئارین مه‌سرور بارزانی و چه‌ند كه‌سێكی تر ده‌ركه‌وتوون.
له‌تیفه بن محه‌مه‌د ئالمه‌كتوم، له‌باره‌ی دیداره‌كه‌وه وتویه‌تی، باسم له كاره پێشه‌نگه‌كانی ئیمارات له بواری په‌ره‌پێدانی كاری حكومیدا بۆ وه‌فده‌كه كرد‌و تاووتوێی هاریكاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردولامان له بواری كولتورو مه‌عریفه جۆراجۆره‌كاندا كرد.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، كه سێ خوله ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه له فه‌یسبوكی خۆی نوسیویه‌تی”ملازم ئارین مه‌سرور بارزانی، به‌رپرسی یه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری وڵاتانی كه‌نداو له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئایا ئه‌م یه‌كه‌یه له میلاكی حكومه‌تی ھه‌رێم ھه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ھه‌بێت كه‌ی دامه‌زراوه؟ مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی چییه؟ به‌كام یاسا دامه‌زراوه! بۆ ئارین دانرا! به‌كام ئه‌زمون و ساڵی خزمه‌ت!”.


شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









