پەرلەمانتارێكی كورد: حكومەتی هەرێم دەتوانێت لە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانی مووچە پڕبكاتەوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ئەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە بۆ ئەوەی گرفتی مووچە لەنێوان هەرێم بەغدا نەبێتە بابەتێكی سیاسی و دەبێت جیابكرێتەوە، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەی كە حكومەتی هەرێم نەتوانێت كورتهێنانی مووچە پڕبكاتەوە.
د.موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم كورتهێنانەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروستبووە بە بڕوای حكومەتی عێراق، هەرێم دەتوانێت پڕی بكاتەوە، پێویستی بەوە نییە گواستنەوەی بۆ بكرێت، بەڵام حكومەتی هەرێمیش وایە ئەوە ئەركی حكومەتی بەغدایە ئەو كورتهێنانە پڕبكاتەوە، ئەمەش وایكردووە وەك هەمیشە فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێم باجی ئەمخۆدزینەوەی هەردوو حكومەت بدەن لە بەرپرسیارێتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پێمان وایە دەبێت حكومەتی عێراق بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی، كێشەی بودجە و مووچەی خەڵك جیابكاتەوە لە ململانێی سیاسی نێوان خۆی و هەولێر، ئەمە ئەركی حكومەتی فیدراڵیەو ئەبێت ئەو چارەسەری ئەو كێشەیە بكات، بەڵام ئەوەش راستە كە حكومەتی هەرێم دەتوانێت لە داهاتی ناوخۆ ئەو كورتهێنانە پڕبكاتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە كوردە ئەوەشی خستەڕوو، مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەشێكن لە مووچەخۆرانی حكومەتی فیدراڵی و پێویستە بەرپرسیارێتی هەڵبگرێت بەرامبەریان، بەڵام هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێم هەروەك پیشەی هەمیشەییان خۆیان دەدزنەوە لە بەرپرسیاریەتی، بەرامبەر بە هاووڵاتیان و مووچەخۆرانی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
4كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









