ئەمریکا داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بەزووترین کات سوریا بەجێبهێڵن

کۆشکت سپی
SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی لە سوریا دەكات دەستبەجێ و لەڕێگەی گەشتە بازرگانیەكانی دیمەشقەوە ئەو وڵاتە بە جێبهێڵن، هەروەها دەشڵێت، “ئەو هاووڵاتیانەی کە مانەوە هەڵدەبژێرن یان ناتوانن بچنە دەرەوە، پێویستە پلانی فریاگوزاری ئامادەبکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخە سەختەکان”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، وەزارەتەكە داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکات، دەستبەجێ سوریا بەجێبهێڵن لەکاتێکدا بژاردەی گەشتە بازرگانییەکان لە دیمەشق بەردەستن .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، پەرەسەندنی پێكدادانی سەربازی لە سوریا ئەگەری هەیە تەواوی ئەو وڵاتە بگرێتەوە و ئەوەش وایكردوە باردۆخی ئەمنی ناسەقامگیر و پێشبینی نەكراوبێت.
هەروەها دوێنێ هەریەكە لە وڵاتانی ڕووسیا و ئوردن داوایان لە هاوڵاتیەكانیان كرد بەپەلە و لە ڕێگەی گەشتە بازرگانیەكانەوە كە لە دیمەشقەوە بەردەستە، سوریا بەجێبهێڵن، هەروەها باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق داوای لە هاوڵاتیانی عێراقی خوازیاری گەڕانەوە بۆ وڵاتکرد، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەوە بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوەکانیان
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
19كاتژمێر لهمهوپێشلە تبتی چین بومەلەرزە ڕوویدا و تاوەکو ئستا 16 کەس گیانیان لەدەستداوە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









