ئێران سوریای جێهێشت و فەرماندە باڵاکانی کشانەوە

سوپای پاسدارانی ئێران
SNN
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی ئێران له چه‌ند رۆژی رابردوودا به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه پشتیوانی حكومه‌تی سوریا ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر پێشڕه‌وی گروپه چه‌كداره‌كان، به‌ڵام سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان پشتڕاستیان كردۆته‌وه كه ئێران ده‌ستی كردووه به كشانه‌وه‌ی فه‌رمانده باڵاكانی له سوریا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رپرسانی ئێران و ناوچه‌كه ئاشكرایان كردووه كه تاران فه‌رمانده باڵاكانی سوپای قودس، لقی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسداران و ئه‌ندامانی سوپاكه‌ی و به‌شێك له كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئێران و بنه‌ماڵه‌كانیان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئێرانی له سوریا كشاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه باسیان له‌وه كردووه كه فه‌رمانی چۆڵكردنی سوریا له لایه‌ن باڵیۆزخانه‌ی ئێرانه‌وه له دیمه‌شق ده‌رچووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد كه ئێرانییه‌كان له دوێنێ هه‌ینی-یه‌وه له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه به‌ره‌و تاران یان له‌ڕێگه‌ی وشكانییه‌وه له‌ڕێی عێراق و لوبنانه‌وه ده‌ستیانكردووه به جێهێشتنی خاكی سوریا.
“هه‌ڕه‌شه‌ی نزیك”
له هه‌مان كاتدا به‌رپرسانی ئه‌مریكی كه به مه‌رجی ئه‌وه‌ی ناوه‌كانیان بڵاو نه‌كرێته‌وه قسه‌یان كردووه، پێیان وابووه كه ڕه‌نگه به‌م زووانه دیمه‌شق بكه‌وێته‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوریا ڕایگه‌یاند، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆك كۆماری سوریا پێویستی به هێزی زه‌مینی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی رابگرێت، به‌ڵام پێده‌چێت ئێرانی هاوپه‌یمانی ئاماده نه‌بێت له‌و باره‌وه هاوكاری پێشكه‌ش بكات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ده‌سته‌ی ته‌حریری شام و گرووپه چه‌كداره‌كانی تری لایه‌نگری توركیا، هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی سوریا ده‌ستپێكرد و شاره‌كانی حه‌له‌ب، حه‌ما، سویدا، درعایان كۆنترۆڵ كردووه و به‌ره‌و شاری حومس پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









