
بەفر
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، لە یەکشەممە و دووشەممەوە شەپۆلی بەفر و باران دەستپیدەکاتەوە، دەڵێت “ئەگەری بەفربارین لەناو سەنتەری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە هەیە.”
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لەبارەی دەستپێکردنەوەی شەپۆلی بەفروباران رایگەیاند، شەپۆلێکی باران و بەفربارینی لاواز بۆ مام ناوەند بەشێکی ناوچەکان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، پێشببینی دەکرێت لەمەودای 8 بۆ 9 مانگ واتە یەکشەممە و دووشەممەی ئەم هەفتەیە بەهۆی هاتنی بڕێک هەور لە دەریای خەزەرەوە لە ڕێگای ئاڕاستەی بای باکوری خۆرهەڵات و خۆرهەڵاتەوە هەندێک کات بڕێک باران و بەفری کەم تا مام ناوەند هەریەک لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و بەشێکی گەرمیان بگرێتەوە بۆ هەولێرو دهۆک شەپۆله کە تەواو لاوازە.
ئەوەشخیستووەتە ڕوو، خێرایی با لەم دوو ڕۆژەدا 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، خێراییەکە لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت با ئاڕاستەی با بەزۆری لە باکوری خۆرهەڵاتەوە دەبێت.
ئەو کەشناسە دەڵێت، “لەبەرزی 2000 و کەمتریش لەئاست ڕووی دەریاوە ئەگەری بەفر بارین هەیە بەتایبەت لەهەردوو سنوری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی، پلەکانی گەرما بەگشتی نزمبوونەوە بەخۆوە نابین جگە لەڕۆژی دووشەمە بۆ ماوەی کاتی لەهەندێک شوێن ئەگەر هەیە 1 تا 2 پلە دابەزن تایبەت ئەو شوێنانەی بەفریان لێدەبارێت .”
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
60 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سوپای ئێران: ئەمریکا توانای نییە ئەوەی بەرامبەر ڤەنزوێلا کردی بەرامبەر ئێمە بیکات
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
60 خولهك لهمهوپێش -
ئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









