حكومەتی هەرێم داهاتی شەش مانگی ناوخۆی نەگەڕاندووەتەوە بۆ حكومەتی عێراق

پارەی 25 هەزاری عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی كورد لە فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، ئەوەی لەسەر شانی حكومەتی عێراقی بووە لە ناردنی پارە و جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی، تاڕادەیەكی زۆر پێوەی پابەند بووە، ئەگەر حكومەتی هەرێمش هێندە پابەند ببوایە ئەو گرفتانەی ئێستا دروست نەدەبوون بەتایبەت لەگەڕانەوەی داهاتی ناوخۆ.
بەدریە حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNN ی راگەیاند: ئەو دۆخەی ئێستا هاتووەتە ئاراوە دۆخێكی قەبوڵنەكراوە، ناكرێت لەوەزیاتر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەتایبەت فەرمانبەران و خانەنشینان لەوە زیاتر خراپتر ببێت، ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانە ئاوڕی جدیی لەژیان و گوزەرانی مووچەخۆران بداتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە حكومەتی هەرێم ئەو كێشەیە چارەسەربكات ئەوەش بەوەدەبێت كە پابەند بێت بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین و هەروەها گێڕانەوەی داهاتی ناوخۆ، چونكە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت هۆكارەكەی ئەوەیە هەرێم پابەند نەبووە بەتایبەت لە بابەتی گێرانەوەی داهاتی ناوخۆ بۆ عێراق.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی هەفتەیەكە وەزارەتی دارایی عێراق 763 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم كردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم بە بیانوی كورتهێنانی مووچە، هێشتا لیستی مووچەی مانگی 10 ی ڕانەگەیاندووە، لەكاتێكدا داهاتی نانەوتی هەرێم مانگانەی 300 ملیار دینارە،حكومەتی هەرێم بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچە دەتوانێت پشت بەداهاتی ناوخۆ ببەستێت، كە حكومەتی هەرێم داهاتی شەش مانگی رەوانەی عیراق نەكردوەتەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









