
دۆلار و دینار
SNN-عەلی حەمە سەعید
نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینی ئەوەش بەهۆی ئەو ئاڵۆزیانەی كە لەناوچەكە سەریانهەڵداوە، بەوتەی شارەزایانی ئاڵوگۆڕی دراوەكان لەئەگەری تێوەگلانی عێراق نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ئارام محەمەد، خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لە لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینی بە جۆرێك 100 دۆلار بە زیاتر لە 151 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت لەكاتێكدا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا 100 دۆلار لەنێوان 150 هەزار و 300 دینار تا 150 هەزار و 500 دیناردا بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی دۆلار پەیوەندی بەو بارودۆخە سیاسییەوە هەیە كە لەناوچەكە دەگوزەرێت، بەتایبەت ئەگەر عێراق لەو ئاڵۆزیانە تێوەبگلێت بەدلنیاییەوە نرخی دینار زیاتر بەهاكەی خۆی لەدەستدەدات و نرخی دۆلاریش زیاتر بەرز دەبێتەوە.
ئەو خاوەن نوسینگەیە ئەوەشی خستەڕوو، لەحاڵەتێكی لەم شێوەیەدا كە بارودۆخی سیاسی باڵ بەسەر ناوچەكەدا دەكێشێت ئەوكات خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی عێراق كاریگەری زۆری نابێت لە كەمكردنەوەی نرخی دۆلار ئەگەریش نرخەكەی دابەزێنێت ئەوا كاتی دەبێت پاشان جارێكی دیكە دۆلار بەرز بوونەوە دەستپێدەكاتەوە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









