
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
مامۆستایان و فەرمانبەران لە سنووری پارێزگای سلێمانی وهەڵەبجە جەخت لەوەدەكەنەوە ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی ببوایە و داهاتی ناوخۆی ڕەوانەی بەغدا بكردایەتەوە و مووچەش تەوتین بكرایە، دۆخی ئێمە بەم ڕۆژە نەدەگەیشت.
بەختیار محەمەد، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مافی فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی لە سنوری سلێمانی و هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو دۆخەی هاتووەتە ئاروە كە ماوەی دوو مانگە فەرمانبەران و مامۆستایان هیچ مووچەیەكیان وەرنەگرتووە و ناشزاندرێت كەی وەریدەگرن، بەرهەمی ئەو بێباكییەی حكومەتی هەرێمە كە بەرامبەر بە بەغدا گرتوویەتییە بەر، بەتایبەت لەوەی كە هیچ پابەندییەكی خۆی نیشان نەداوە بە بڕیارەكانی دادگكای فیدراڵی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەدوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، عێراق نیەت پاكی خۆی دەرخست بەجۆرێك سەرەڕای ئەوەی حكومەتی هەرێم نەهاتە ژێرباری بڕیارەكانی دادگا لەڕووی تەوتین و گێرانەوەی داهاتی ناوخۆ، بەڵام حكومەتی عێراقی ئەمەی نەقۆستەوە هەستێت بە ڕاگرتنی ناردنی پارە، بەڵكوو هەموو مانگێك پارەی بۆ مووچە ناردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم تەواو لە سنوری خۆی دەرچوو كە جێگای قەبوڵكردن نەبێت.
ئەو مامۆستا ناڕازییە ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی هەرێم پابەندی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی ببوایە و داهاتی ناوخۆی ڕەوانەی بەغدا بكردایەتەوە و مووچەش تەوتین بكرایە، دۆخی ئێمە بەم ڕۆژە نەدەگەیشت، بەڵام ئەوەی ئێمە هەستی پێدەكەین ئەوەیە كە حكومەتی هەرێم بەمەبەست ئەم كارە دەكات و كەسیش نازانێت داهاتی ناوخۆ بۆ كوێ و لە چیدا خەرجدەكرێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









