کاوە عەلی: ئەم حكومەتە لەبری دابینكردنی مووچە خەریكی داتاشینی پۆستێكی نوێیە بە نایاسایی

کاوە عەلی
SNN-عەلی حەمەسەعید
پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ئەم كابینەیەی ئێستا كە كاربەڕێكەرە بە گوێرەی دەستور و هەروەها بڕیاری دادگا، دەسەڵاتی دروستكردنی دامەزراوەی نوێی نییە، بەڵام ئەم حكومەتە لەبری ئەوەی خەمی دابینكردنی مووچەی هەبێت لە خەمی داتاشینی پۆستی نوێیە بەڕێگایەكی نایاسایی.
كاوە عەلی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی مادەی 64 ی دەستوور و هەروەها بەبڕیاری 121 كە لە 15/5/2022 دەرچووە، هیچ حكومەتێكی كاربەڕێكەر دەسەڵاتی دروستكردنی دامەزراوەی نوێی نییە، بەڵكوو دەسەڵاتەكانی زۆر سنووردارە و بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری خزمەتگوزاری هاووڵاتیان و پەكنەخستنی ئیش و كارەكانی پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان دەبێت بە تایبەت دابەشكردن و دابینكردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەداخەوە ئەم كابینەی حكومەتی هەرێم لەبری ئەوەی لە خەمی هاوڵاتیاندا بێت كە چەند مانگێكە مووچەیان وەرنەگرتووە كە ئەوە ئیشی سەرەكی حكومەتی كاربەڕێكەرە، بەڵام خەریكی داتاشینی پۆستێكی نوێ بە ڕێگەیەكی نایاسایی و پێچەوانەی دەستور و یاسا و بڕیاری دادگا بۆ كەسێك هاوكات سامانی گشتی دەخەنە خزمەتییان.
ئەو پەرلەمانتارەی یەكرگتووی ئیسلامی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەمیرەیەكی ئیمارەتی تویتی نەكردایە ، كەس ئاگادار نەبوو كە حكومەتی هەرێم یەكەی ئەنجومەنی هاریكاری بۆ وڵاتانی كەنداوی عەرەبی پێكهێنراوە و سەرۆكی بۆ دانراوە و كەوتوەتە چالاكی و سەردان.
وتەكانی ئەو پەرلەمانتارەی یەكگرتوو لە كاتێكدایە كە بەرلەچەند ڕۆژێك بەرپرسێكی ئیماراتی سەردانی شاری هەولێری كردوو دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ئەوەی بلاویكردەوە كە “خۆشحاڵ بووم كۆبوومەوە لەگەڵ ( ئارین مەسروبارزانی) بەرپرسی یەكەی ئەنجومەنی هاریكاری بۆ وڵاتانی كەنداوی عەرەبی لە حكومەتی هەرێم|”، لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم پێشتر بوونی ئەو پۆستەی ڕانەگەیاندبوو.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









