کۆمسیۆن: هەفتەی داهاتوو پارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان دابەشدەکرێت

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشكرایدەكات تاوەکو ئەمڕۆ پارەی كارمەندانی چاودێری ڕۆژی هەڵبژاردن خەرجنەكراوە، بەڵام بە هەموو ئەگەرێك لەهەفتەی داهاتوو خەرجدەكرێت و لەڕێگەی بانكەكانەوە دابەشدەكرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن كە لە ڕۆژانی هەڵبژاردن چاودێر بوون خەرجەنەكراوە، بەڵام رێكارەكانی ناردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووقەكانی دەنگدان تەواو كران و ئەگەر تاوەکو كۆتایی ئەم هەفتەیە خەرجنەكرێت بەدڵنیایی لە هەفتەی داهاتوو خەرجدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پارەكە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم دەكرێت، پاشان لەڕێگەی بانكەكانەوە دابەشدەكرێت بەسەر ئەو كەسانەی كە لە ڕۆژانی هەڵبژاردن چاودێری كۆمسیۆن بوون لە فەرمانبەران و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان.
هەر كارمەندێكی حكومەت كە بەشداریی لە بەڕێوەبردنی رۆژی دەنگداندا كردبێت، بڕی ئەو پارەیەی وەریدەگریت 150 هەزار دینارە، هاوكات دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان 250 هەزار و فەرمانبەری یەدەگ 50 هەزار دینار وەردەگرن، زیاتر لە 42 هەزار فەرمانبەر و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان، وەك كارمەندی كاتی سەر سندووقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كاریان كرد.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









