سەرەڕای بوونی 140 پاڵاوگەی نایاسایی لەهەولێر 1173 مۆلیدەی ئەهلیش ڕۆژانە گازی ژهراوی بڵاودەکەنەوە

ئاسمانی هەولێر
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەوتەی هاووڵاتیان و لایەنە پەیوەندیدارەكان تادێت ژینگە و ئاو هەوای هەولێر زیاتر پیس دەبێت و بەكەڵكی ژیانكردن نایەت ئەوەش بەهۆی بوونی ئەو ژمارە زۆرە پاڵاوگە نایاساییانەی كە لەهەولێر بەردەوامن لەكاركردن، هاوكات بەسەدان مۆلیدەی ئەهلیش هێندەی دیكە دۆخەكەیان خراپتر كردووە.
وەلید سادق، یەكێك لەهاووڵاتیانی شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی كاركردنی بەردەوامی پاڵاوگەكانی نزیك هەولێر و هەروەها بوونی ئەو ژمارە زۆرەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە گەڕەكەكمانی هەولێر ڕۆژانە ئاسمانی هەولێر ڕەش هەڵدەگیرسێت كە بەبێ ئەوەی هیچ لێكۆڵینەوە و تاقیگەیەكی بۆ بخرێتە كار هەموو كەس بەڕوونی هەست بەوەدەكات كە ژینگەی هەولێر تەواو پیس بووە و بەناچاری نەبێت بۆ ژیانكردن گونجاو نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەولێر بەتایبەت پارێزگار چەندین جار ئەوەیان ڕاگەیاندووە كە پاڵاوگە نایاساییەكان دادەخەن و مۆلیدە ئەهلییەكانیش دەبێت بەگوێرەی ڕێنماییە ژینگەییەكان كار بكەن، بەڵام ئەمە تەنها قسە بووە و كاری پێنەكراوە، بۆیە تادێت ژینگە و ئاو هەوای هەولێر زیاتر پیس دەبێت.
وتەكانی ئەو هاووڵاتییەی شاری هەولێر لەكاتێكدایە كە بەگوێرەی ئامارێكی پارێزگای هەولێر، 138 پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر بوونیان هەیە، هاوكات لە گەڕەكەكانی سەنتەری شاری هەولێریش هەزار و 173 موەلیدە بوونیان هەیە و ڕۆژانە بڕێكی زۆر گازی ژهراوی تێكەڵ بە هەوای هەولێر دەكەن
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









