هەرێمی كوردستان لە خانەنشینكردنی فەرمانبەران كاربەیاسای خانەنشینی عێراق دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی هەرێم چەند جارێك ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە كە بۆ خانەنشینكردنی فەرمانبەران كار بەیاسای خانەنشینی عێراق ناكەن و دەبێت تەمەنی فەرمانبەر ببێتە 63 ساڵ پاشان خانەنشیندەكرێت، بەڵام بەگوێرەی نوسراوێك چیدیكە كار بەو یاسایە ناكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی هەرێم هاتووەتە ژێرباری كاركردن بەو یاسایەی كە عێراق كاری پێدەكرێت بۆ خانەنشینكردنی فەرمانبەران كە فەرمانبەر لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشیندەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو یاسایە وەزارەتی دارایی هەرێم بە نوسراوێك كە ئاراستەی سەرجەم وەزارەتەكان كراوە داوایكردووە كە لەماوەی 15 ڕۆژدا ناوی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ ڕەوانە بكەن كە تا كۆتایی ئەمساڵ تەمەنیان دەبێت 60 ساڵ، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی بەگوێرەی یاسای خانەنشینی عیراق خانەنشینبكرێن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، پێشتر لەهەرێمی كوردستان كار بە یاسایەكی دیكە دەكرا بۆ خانەنشینكردنی فەرمانبەران كە تەمەنی فەرمانبەر لە 63 ساڵیدا دیاریدەكرا بۆ خانەنشینكردن بەڵام ئێستا ئەگەر 60 ساڵ بێت خانەنشیندەكرێت.

سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









