چیرۆکی ئەو هاووڵاتییەی ئەمریکا ملیۆنێک دۆلاری کردبووە خەڵاتی ئەو کەسەی دەیدۆزێتەوە

SNN
دوای حەوت مانگ لە ونبوونی، هاووڵاتییەکی ئەمریکی بەناوی تراڤیس تێمرمان لە دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە گرتووخانەی سیدنایا دۆزریەوە، کە لەوکاتەی دیار نەمابوو حکومەتی ئەمریکا ملیۆنێک دۆلاری وەک خەڵاتدانابوو بۆ ئەو کەسەی دەیدۆزێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئەسۆشییەتد پرێس، تێمرمان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا جەختیکردبووە، کە لە لوبنانەوە بەشێوەی نایاسیی سنورەکانی سوریای بڕیبوو، ئەویش بەمەبستی
بەجێگەیاندنی “فەریزەی حەج” بووە، بەڵام دواتر لەلایەن رژێمی سوریاوە دەستگیرکراوە و لە گرتووخانەی سیدنایا بەندکراوە.
لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت، ئەم هاووڵاتییە ئەمریکییە لە ماڵێکی سوریدا و لەناو سوریا پارێزراوە و لە کاتی کردنەوەی دەرگاکانی گرتووخانەی سیدنایا رزگاری کردووە، دوای ئاشکرابوونی ناسنامەکەی رادەستی دەستەی تەحریر شام کراوە.
ئەم ڤیدیۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و سەرەتا وادەزانرا ئەوکەسە ئۆستن تایسی رۆژنامەنوسی ئەمریکییە کە ماوەی 12 ساڵە لە سوریا ونبووە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









