“ئەوەی حكومەتی هەرێم دەیکات یاریكردنە بە قووت و ژیانی یەك ملیۆن مووچەخۆر”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
مامۆستایان و فەرمانبەران لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە جەخت لەوەدەكەنەوە كە بە بێگوێدانە ئەوەی كە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان لەو پەڕی خراپیدایە بەلام حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی یاری بە هەست و بە قووت و ژیانی یەك ملیۆن هاووڵاتی ئەم هەرێمە دەكەن.
محەمەد عەبدوڵا، بەڕێوەبەرییەكێك لە قوتابخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە ئێستادا دەگوزەرێت ئەنجامی ئەو سیاسەتە شكستخواردووەی سەرۆكی حكومەتە كە لەسەرەتای كابینەكەیەوە گرتوویەتییە بەر بەرامبەر بەهاووڵاتیان بەگشتی و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەتایبەت، لەكاتێكدا بۆ سێ مانگ دەڕوات فەرمانبەران مووچەیان وەرنەگرتووە بەڵام سەرۆكی حكومەت لە قەتەر و وڵاتانی كەندا خۆی و كوڕەكەی لەگەڵ مەلیك و شا و بەرپرسانی وڵاتانی كەنداو نمایشدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو خۆنمایشكردنەی سەرۆكی حكومەت و هەروەها ئەو بێباكییەی وەزارەتی دارایی كە بەفەرمانی سەرۆكی حكومەت كاردەكات ئەو پەڕی یاركردنە بە هەستی فەرمانبەران و قوتی ژیانی زیاتر لە یەك ملیۆن مووچەخۆی ئەم هەرێمە، لەكاتێكدا ناوەندەكانی خوێندن لە سلێمانی و هەڵەبجە بایكۆتی خوێندنیان كردووە بەڵام وەك ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت خۆیان ناكەن بە خاوەنی ئەم هاووڵاتیانەی كە سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبەهۆی دابەشنەكردنی مووچەوە بایكۆت لە داموودەزگا حكومییەكان و هەروەها ناوەندەكانی خویندن بەردەوامی هەیە ئەوەش لەكاتێكدا كە سەرەڕای ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕی زیاتر لە یەك تریلیۆن دیناریان ڕەوانەی هەرێم كردووە بەڵام حكومەتی هەرێم ئامادە نییە مووچە دابەشبكات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









