دارایی هەرێم لە راستکردنەوەی هەڵەیەکدا جارێکی دیکە هەڵەدەکاتەوە

وەزارەتی دارایی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم بە نوسراوێك كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقییان كردووە و ڕاستكردنەوەیان بۆ ئەو هەڵەیە كردووە كە لە نوسراوی پێشووتریان كردبوویان لە بارەی ( ملیار و ملیۆن) جارێكی دیكە لەو نوسراوەشدا هەڵەیان كردووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو نوسراوەی كە لە بەردەستی SNNدایە و واژی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراقی كردووە ئەوەخراوەتەڕوو بەئاماژە بە نوسراوی 249265 كە لە 8/12/2024 ئاراستەی وەزارەتی دارایی هەرێمتان كردووە لەبری ئەوەی بنوسن، خشتەی گواستنەوەی بڕی 430 ملیاردینارتان بۆ دەنێرین، نوسراوە خشتەی گواستنەوەی 430 دینار ملیارتان بۆ دنێرین.
هەر ئەمڕۆش بەرپرسانی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بەبێ ئەوەی ئامادەبن وەڵامی پەیامنێران بدەنەوە ئەوەیان ڕەتكردەوە كە نوسراوی هەڵەیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردبێت.
هاوكات ئێوارەی ئەمڕۆش سۆران عومەر بە بڵاوكردنەوەی چەند نوسراوێك ئەوەی ڕاگەیاند، كە وەزارەتی دارایی هەرێم ناتوانن جیاوازی بكەن لە نێوان ملیار و ملیۆن، تەنها بۆ چاككردنەوەی ئەو هەڵەیەی كە وەزارەتی دارایی هەرێم كردوویانە 11 ڕۆژیان پێچووە.

سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









