هەسەدە: تورکیا ئاگربەستی شکاند و هێرشی کردە سەر کۆبانێ

SNN-
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، دەوڵەتی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته بەنداوی تشرین و پردی قەرقۆزاکی بۆردومانیان کرد و هێرشیان ده‌ستپێكرده‌وه.
كه‌ناڵی ڕوناهی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بڵاویكرده‌وه، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا بۆردومانی بەنداوی تیشرین و پردی قەرقۆزاکی كردوه، هاوكات گروپه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ش هێرشیان ده‌ستپێكردوه.
هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتێكدایه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردودا شه‌ڕی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده و گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا ڕویدا، له ئێستاشدا هۆشداری ده‌درێت له‌وه‌ی كه مه‌ترسی ڕوخانی بەنداوی تشرین هه‌یه به‌هۆی بۆردومانه‌وه.
هێرشه‌كه دوای رۆژێك له ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست دێت له نێوان هه‌سه‌ده و هه‌یئه‌ی ته‌حریر شام له مه‌نبج و ناوچه‌كانی دیكه، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی هه‌سه‌ده بێت توركیا و گروپه‌كان ئاگربه‌سته‌كه‌یان پێشێلكردوه.
به‌نداوی تشرین له كۆبانێ ساڵی 2004 له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا دروستكراوه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه له ده‌ستی داعش ده‌رهێنرا رێگریكرا له ڕوخانی به‌نداوه‌كه، له ئێستاشدا به‌هۆی بۆردومانه‌وه مه‌ترسی ڕوخانی له‌سه‌ره.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









