وەزارەتی دارایی: جوهدی تەواو دەکەین کە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نەفەوتێت

مووچە بودجە
SNN-
وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:پەیوەندی باشمان لەگە وەزیری دارایی عێراق و ستافەکانی هەیە لە بەغدا و زۆربەی کێشە تەکنیکییەکانمان چارەسەرکردووە و وامان کردووە هیچ بیانوویەک بەدەست بەغدا نەمێنێت
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:”ئێمە ئێستا پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و ستافەکەی هەیە، بەبەردەوامی تیمەکانمان لەسەر هێڵن، هەفتانە یان مانگانە تیمەکانمان چەند جارێک دەچنە بەغدا.”
وتیشی:”مانگی 10، تیمی تەکنیکیی ئێمە 4 هەفتە لەوێ بووە و، بەشی زۆری کێشە تەکنیکییەکانیان چارەسەر کردووە، ئێستاش دەتوانین بڵێین هیچ بیانوویەکی وا بەدەست وەزارەتی دارایی عێراقەوە نەماوە کە مانگی 7 نزیکەی 600 ملیار دیناری لە ئێمە بڕی، بەبیانووی هەندێک کێشە، بەڵام ئێستا هەموو بابەتەکان چارەسەر کراون.”
جەختیشیکردەوە کە تەواوى هەواڵەکانى پەیوەست بە وەزارەتى دارایی دەبێت لە وەزارەتەکەوە وەربگیرێت و پشت بە سەرچاوەى لاوەکى نەبەسترێت و داواشى کرد راگەیاندنەکان بەرپرسانەتر مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن.
هەروەها رێباز عەباس، راوێژکاری وەزارەتی دارایی و ئەندامی تیمى تەکنیکى وەزارەتى دارایی هەرێم دەڵێت: کۆمپیوتەرەکانى بەغداد ئەوەندە کۆن بو سیدییەکانى ئێمەى نەدەخوێندەوە کە لیستى موچەى تێدابوو، بە پێنج مانگ رەزامەندیان بۆ کڕینى سێ لاپتۆپ وەرگرت و سیدییەکانیان خوێندەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لیستى موچەى مانگى 11 وردبینیکراوە ئامادەیە بۆ تەمویل و 430 ملیار دینارە گواستراوەکەش ئامادەیە بۆ تەمویل و بەردەوام لەخەتین بۆ دابینکردنى مافى هاووڵاتییانى هەرێم.
ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتایی ساڵ نزیکدەبینەوە و تاوەکو ئێستا مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی (12,11,10)-یان وەرنەگرتووە، دوێنێش لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ئەگەر بەغدا پارەی دیکە بنێرێت دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن، لەکاتێکدا ئێستا بڕی یەك ترلیۆن و 191 ملیار دینار لەبەردەست حکومەتدایە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








