کەشناسی: بەفر و باران دەبارێت و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە

SNN-
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، ئهمڕۆ ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە نمەباران و بەفر سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکور دەبارێت، سبهی ههینیش نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان دهبارێت.
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا دەڵێت:” ئهمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتی لەنێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە نمەباران و بەفر سەرەتا لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکور دەبارێت، پاشان کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی ئیدارەی سۆران و بەفر لە تەواوی ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی ئەم دەڤەرە دەبارێت، کاریگەری بەردەوامی دەبێت بۆ رۆژی هەینی و پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە ( 2- 4) پلە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
کەشناسی دەشڵێت:”سبهی ههینی ئاسمان هەور دەبێت، نمە باران و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی لەناوچەکانی ئیدارەی سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین پاشان کاریگەری بە لاوازی درێژ دەبێتەوە بەرەوناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پارێزگای هەڵەبجە پاشان لەکاتەکانی ئێوارە کۆتایی بە دابارین دێت کەش جێگیر دەبێتەوە و سبهی پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (3-4) پلە لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنورییەکان زیاتر نزمدەبێتەوە بە (4-7) لەتۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزىسلێمانی : 7 پلەى سیلیزى
دهۆک : 11 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 11 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : -1 پلەى سیلیزى
سۆران : 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 14 پلەى سیلیزى
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









