
بەفر
SNN-
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەو بەفرەی رووی لە ناوچە شاخاوییەکان کردووە لە سەنتەری شارەکان نابارێت، بەڵام پلەکانی گەرما دادەبەزێنێت، دەشڵێت “سبەینێ کەشوهەوا سارد دەبێت و پڕوشەی بەفر لە هەندێک شوێن دەبارێت”.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بە SNNی راگەیاند، لەم شەپۆلی سەرمایەدا چاوەڕێی بارینی بەفر نەکەن لەناو سەنتەری شارەکاندا، چونکە ڕێژەی بارین کەمە هاتنی شێی دەریاکانیش کەمە، هاوکات بارستە هەواساردەکە کە دادەبەزێت شێ لەو کاتەدا نامێنێت و دەبێت بەکەشی سارد و وشک و بایەکی سارد، کە بەهۆیەوە پلەکانی گەرما دادەبەزن، پاشان وردە وردە شەپۆلی سەرماکە بەرەو لاوازی دەچێت.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ ئاشکرایکردووە، سبەی شەممە 14ی مانگ هاتنی سەرمایەکی وشک دێتە ناوچەکان لەگەڵ دابەزینی هەواساردەکە مانەوەی شێکی کەم، ئەگەری دروست بونی پڕوشە بەفر هەیە لە سەرو 1000مەتر لە ئاستی دەریا بۆ ڕۆژی 15مانگ سارد ترین پایزی ئەمساڵ دەبێت.
هاوکات، پلەکانی گەرما زۆر ڕوو لە دابەزین دەکات چەند پلەیەک شەوانە لە ژێر سفر دەمێنێتەوە، بە ڕۆژیش بە هۆی کزە بای باکور زۆر سارد دەبێت .
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









