سودانی بۆ بلینكن: چاوەڕوانی كردار لە دەسەڵاتی راگوزەری سوریا دەكەین نەك قسە

SNN-
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، پێشوازی کرد لە وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئەنتۆنی بلینکن و رایگەیاند: چاوەڕوانی كردار لە دەسەڵاتی راگوزەری سوریا دەكەین نەك قسە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و چۆنیەتی پەرەپێدانیان و هاوکاری هاوبەش کرا، هەروەها گفتوگۆ کرا لەسەر و بارودۆخی ناوچەکە و پێشهاتەکانی ڕووداوەکانی ئێستای سوریا و ئەو هەوڵە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەی کە پێویستە بۆ بەهێزکردنی ئاسایشی سوریا و سەقامگیری تەواوی ناوچەکە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە سودانی هەڵوێستی عێراقی بۆ پشتیوانی کردنی سوریا لەم قۆناغە گرنگە نوێ کردەوە، هەروەها گرنگە وڵاتانی دۆست هاوکاری سورییەکان بن لە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیان، و ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی کە لەوانەیە کاریگەری لەسەر ئاشتی مەدەنی دروست بکات.
جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە نوێنەرانی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا بەشداربن لە بەڕێوەبردنی وڵات، بۆ دڵنیابوون لە بەهێزکردنی سەقامگیری، و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق چاوەڕێی کردار دەکات نەک قسە لەو کەسانەی کە ئێستا بەرپرسن لە بەڕێوەبردنی قۆناغی گواستنەوە لە سوریا.
هەروەها وتیشی: پێویستە ڕێگە نەدرێت دەست درێژی بکرێتە سەر خاکی سوریا لە لایەن هیچ لایەنێکەوە، چوونکە ئەمە نوێنەرایەتی هەڕەشەیەک دەکات بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.
لە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی کردەوە لەسەر ڕێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ لایەنی عێراقی و پێویستی ڕێزگرتن لە هەڵبژاردەکانی گەلی سوریا و کارکردن بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر، کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی سوریا و هەمەچەشنی پێکهاتەکانی بێت، و ئاماژەی بە ڕۆڵی سەرەکی عێراق کرد، کە نوێنەرایەتی هاوبەشێکی سەرەکی دەکات لەناوچەکە، و گرنگی ڕاوێژکردن لەگەڵیدا لەو پێشهاتانەی کە ئێستا ناوچەکە بەخۆیەوە دەیبینێت، هەروەها جەختیکردەوە لەسەر پابەندبوونی ئەندامانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرامبەر بەئاسایش و سەروەری و سەقامگیری عێراق.
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە ڕووداوەکانی غەززە و گرنگی بەردەوامیدان بە کارکردن کرا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و جەختکرایەوە لەسەر خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی ئاگربەست لە لوبنان.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









