لەبارەی كەشوهەوای ئەم هەفتەیە هۆشداری دەدرێتە هاووڵاتیان

شەپۆلی سەرما
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی ئاماژە بەوەدەكات لە ئەمڕۆوە كەشێكی وشك و سارد ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە هاوكات لە شەوەوە پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفر دادەبەزن، بەوهۆیشەوە داوا لەهاووڵاتیان دەكرێت بۆچوونەدەرەوە جل و بەرگی گەرم بپۆشن و خۆیان لە چوونە دەرەوە بپارێزە
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری كەشناسی بەSNNی ڕاگەیاند: لە نیوەرۆی ئەمڕۆوە خێرایی با چالاك دەبێت و خێرایی باكە بەپێی ناوچەكان دەگۆڕێت لە دەشتایەكان و ناوشار نزیك دەبێتەوە لە 40 كیلۆمەترلە كاتژمێركدا، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكاندا خێراییەكە زیاترە و دەگاتە 55 كلیۆمەتر لەكاتژمێرێكدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە پێی كات و شوێن گۆڕانكاری ڕوودات هەروەها كەشێكی سارد و شك ناوچە دەگڕێتەوە و داوا لە هاوڵاتیان دەكەم بۆ چونەدەرەوە بۆ شوێنەكان پۆشاكی گەرم بپۆشن و خۆیان مانەوەی زۆر لە دەرەوە بپاڕێزن، چونكە لەئەمڕۆوە كەشێكی وشك و سارد ڕوو لە ناوچەكەمان دەكات لەم شەپۆلەدا بەفر لەناو شارەكاندا نابارێت و ڕێژەی بارین كەمە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی ئەوەشی خستەڕوو، سبەی یەك شەممە لەگەڵ دابەزینی هەواساردەكە، دەبێتە ساردترین ڕۆژی پایزی ئەمساڵ، هاوكات پلەكانی گەرما زۆر ڕو لە دابەزین دەكات، شەوانە چەند پلەیەك لە ژێر سفر دەمێنێتەوە، هەروەها بە ڕۆژیش بە هۆی كزە بای باكور زۆر سارد دەبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









