لە دوای ڕووخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەدەوە نرخی لیرەی سوری لە %400 بەرز بووەتەوە

لیرەی تروکی
SNN-عەلی حەمە سەعید
تادێت نرخی لیرەی سوری بەراورد بە نرخی دیناری عێراقی ڕۆژانە بەهاكەی زیاتر دەبێت ئەوەش بەهۆی ئەو خواستە زۆرەی لەسەر دروستبووە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەوتەی شارەزایانی دراوەكان لەدوای ڕوخانی ڕژێمەكەی بەشار ئەسەد یەك ملیۆن لیرەی سوری لە100 هەزار دینارەوە بۆ 400 هەزار دینار بەرزبووەتەوە.
ئاری جەلال، ئاڵوگۆڕكاری دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی شاری سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: پێش ڕووخانی ڕژێمەی بەشار ئەسەد یەك ملیۆن لیرەی سوری بە 98 هەزار دینار تا 100 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرا، بەڵام هەفتەیەكە ڕۆژانە بەهای لیرەی سوری زۆر بەرز دەبێتەوە و ئەمڕۆ شەممە یەك ملیۆن لیرەی سوری بە 400 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.
ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژی پێنجشەممە یەك ملیۆن لیرەی سوری بە 290 هەزار دینار بوو، بەڵام هۆكاری بەرزبوونەوەی بەهای لیرە دەگەڕێتەوە بۆ خواستی زۆر و كەمیی لیرە لە بازاڕدا، هاوكات لەدوای ڕووخانی حكومەتەكەی بەشار ئەسەد بەراورد بە ئێستا نرخی لیرەی سوری لە%400 بەرز بووەتەوە و بەردەوامیش خواست لەسەر كڕینی لیرەی سوری هەیە.
ئەو ئاڵوگۆڕكارەی دراو لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هاووڵاتیان زیاتر ڕوویان لە كڕین و فرۆشتنی لیرەی سوری كردووە و مامەڵكردن بە كڕین و فرۆشتنی دۆلار كەمیكردووە، هاوكات نرخی دۆلار تارادەیەك جێگیرە و ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 150 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









