وەزارەتی دارایی مووچەی مانگی 10ی كردووەتە بارمتەی مووچەی مانگەكانی 11 و 12

0
739

SNN-عەلی حەمەسەعید

لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 10ی ڕەوانەی هەرێم كردووە بەڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادە نییە پارەكە وەربگرێت، ئەوەش بە بیانووی ئەوەی مووچەی دەبێت بەغدا مانگەكانی 11 و 12 بنێرێت پاشان دەستدەكەن بە دابەشكردنی مووچە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNوابڕیارە سبەی یەك شەممە شاندێكی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق و بەرپرسانی دیكەی ئەو وەزارەتە كۆببنەوە، ئامانجی سەرەكی سەردانەكەش داواكردنی بڕی 270 ملیار دیناری دیكەیە جگە لەو 761 ملیارە كە هەفتەیەكە ڕەوانە كراوە و هەروەها جگە لەو 430 ملیارەشی كە بۆ تەواوكاری مووچە نێردراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، وەزیری دارایی هەرێم هیچ بیانوویەكی لەبەردەستدا نەماوە بۆ ئەوەی لیستی مووچەی مانگی 10 بڵاو بكەنەوە و دەستبكەن بە دابەشكردنی مووچە، بەڵام دابەشنەكردنی مووچەی مانگی 10 كراوەتە بارمتە بۆ ئەوەی وەك فشارێك بەرامبەر بە حكومەتی عێراقی بەتایبەت بە خودی ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیران بەكاری بهێنن بۆ ئەوەی بڕی 270 ملیار دیناری دیكە ڕەوانە بكات و بیكەنە تەواوكاری بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ئەمساڵ.

هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە سەرەڕای ئەوەی بۆ نزیكەی سێ‌ مانگ دەڕوات مووچە دابەشنەكراوە و وەزارەتی دارای عێراق بڕی 761 ملیار دیناری وەك مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم ناردووە و بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی مووچەش بڕیاری ناردنی 430 ملیار دیناری دیكەدراوە بەڵام وەزارەتی دارایی ئامادە نییە مووچە دابەشبكات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this