فراكسیۆنی یەكێتی داواكاری نەخۆشخانەی هیوا دەگەیەنێتە لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق

نەخۆشخانەی هيوا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی دابینكردنی دەرمان و پێداویستییەكانی نەخۆشخانەی هیوا، لەرێگەی بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی داواكاری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بۆ دابینكردنی دەرمان و داواكارییەكانی نەخۆشخانەی هیوا گەیەندرایە وەزارەتی تەندروستی عێراق و كاری پێویستی بۆكراوە.
كاروان یاروەیس بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەSNNی راگەیاند: لە هەوڵێكماندا بۆ گەیاندنی داواكاری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بۆ دابینكردنی دەرمان و داواكارییەكانی نەخۆشخانەی هیوا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە، بە نوسراوێك لەلایەن وەزارەتەوە وەڵام دراوەتەوەو ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای گەیاندنی داواكاری بەرێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بۆ دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی، لە نوسراوێكدا كە واژۆی بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیری تەندروستیی عێراقی لەسەرە، داواكارییەكە ئاڕاستەی كۆمپانیای گشتی كڕین و فرۆشتنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی كراوە بۆ بەدەنگەوە چون و كاری پێویست و دابینكردنی ئەو دەرمانانەی پێویست بۆ نەخۆشخانەی هیوا.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان نەخۆشخانەی هیوا بووەتە جێگای چارەسەر و هیوای هەزاران توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە، بۆیە خزمەتكردن و دابینكردنی پێداویستییەكانی ئەم نەخۆشخانەیە بە ئەركی سەرشانی خۆمان دەزانین و هەموو هەوڵێك دەدەین ئەوەی پێمان دەكرێت لەوەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە وەدەستی بخەین.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









