“شاندەکەی وەزارەتیی دارایی ئەمڕۆ کێشەکانی پەیوەست بە مووچە چارەسەر دەکەن”

بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق
SNN
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق لەبارەی شاندەکەی هەرێمەوە کە ئێستا لە بەغدان رایدەگەیەنێت، هەندێک کێشە لە نێوان وەزارەتیی دارایی هەرێم و دارایی بەغدا هەن، ئەمڕۆ کێشەکان چارەسەر دەبن و سبەینێ رایدەگەیەنن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی کانوونی یەکەم ، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەربارەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەندێک لێکتێنەگەیشتن و کێشەی هونەری هەیە لە نێوان وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق.
دەڵێت: “ئێستا شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە بەغدایە و ئەمڕۆ تەواو دەبن و سبەینێ بڕیار دەدرێت و کێشە هونەرییەکان بەرەو چارەسەربوون دەچێت.”
لەبارەی پابەندنەبوونی هەرێم بە داهاتی ناوخۆییەوە ئاشکرایکرد، “هەموو شتێک بەو جۆرە نییە کە حکومەتی بەغدا دەیڵێت، هەندێک وردەکاری هەیە کە ناتوانم ئێستا باسی بکەم.”
هاوکات، ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبێتەوە.”
لەوبارەیەشەوە، هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ئامانجی سەردانی شاندەکەی هەرێم بۆ بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ و تاوتوێکردنی هەمواری یاسای بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت لە بودجەی گشتیدا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









