ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان دەستپێشخەرییەکی بۆ بنیادنانی سوریای نوێ دەکات

SNN
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای كوردستان دەستپێشخەرییەكی 10 خاڵی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی سوریا راگەیاند، پێویستە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بەبەشداری سەرجەم لایەنەكان لە دیمەشق سازبكرێت.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان لە دەستپێشخەرییەکەدا ئاشکرایکردووە، هەماهەنگی نێوان ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دیمەشق لە بەرژەوەندی گەلی سوریایە و پێویستە كۆبوونەوەیەكی بەپەلە بەبەشداری سەرجەم لایەنەكان لە دیمەشق سازبكرێت.
ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە ژنان بەشداری كاریان هەبێت لە پڕۆسەی سیاسیدا، هەروەها یەكێتی و سەروەری خاكی سوریا بپارێزرێت و سوریا لە هێرشەكانی توركیا و گروپە هاوپەیمانەكانی بپارێزرێت.
داواش دەکات، گفتوگۆیەكی نیشتمانی گشتگیر دەستپێبكات و دەشڵێت، پێویستە سامان و داهاتی سوریا بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دابەشبكرێت. هەروەها گرەنتی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان بكرێت.
ئەو 10 خاڵەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وەک دەستپێشخەریی خستوویەتییە روو:
یەکەم: پاراستنی یەکپارچەیی و سەروەریی خاکی سووریا و پاراستنی لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گرووپەکانی سەر بە تورکیا.
دووەم: وەستاندنی سەرجەم ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە خاکی سووریا بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆی نیشتمانیی فراوان و بنیادنەر.
سێیەم: گرتنەبەری هەڵوێستی لێبوردەیی و دوورکەوتنەوە لە گوتاری رقئامێز و دووبەرەکی نێوان سوورییەکان، چونکە سووریا دەوڵەمەندە بە سەرجەم پێکهاتەکانی و پێویستە پارێزگاری لێبکرێت.
چوارەم: ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە کە سەرجەم هێزە سیاسییەکانی سووریا لە دیمەشق تیایدا بەشداربن بۆ یەکخستنەوەی روانگە و دیدی ماوەی راگوزەر.
پێنجەم: بەشداریی چالاکانەی ژنان لە پرۆسەی سیاسی.
شەشەم: جەخت لە دابەشکردنی سامانە سروشتییەکان دەکەینەوە بەشێوەیەکی یەکسان لە ناوچەکانی سووریا، بەوپێیەی موڵکی هەمووانە.
حەوتەم: گەرەنتیی گەڕانەوەی خەڵکی رەسەن و ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان و پارێزگاری لە کولتووریان و کۆتاییهێنان بە سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا.
هەشتەم: لەگەڵ ئەم پێشهاتانەی سووریا بەردەوامدەبین لە دژایەتیی تیرۆر بۆ گەرەنتی نەگەڕانەوەی داعش بە هاوکاریی هەسەدە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.
نۆیەم: کۆتاییهێنان بە دیاردەی داگیرکاری، بڕیار بدرێتە دەست گەل بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی دیاریبکات و بنەمای دراوسێیەتى باشیش جێبەجێبکرێت.
دەیەم: پێشوازیی لە هەوڵی بنیادنەرانەی وڵاتانی عەرەبى، نەتەوەییەکگرتووەکان، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هەموو کاراکتەرە نێودەوڵەتییە چالاکەکان لەبارەی دۆخی سووریا دەکەین، هانیان دەدەین رۆڵی ئەرێنییان هەبێت لە پێدانی راوێژ بە خەڵکی سووریا و نزیککردنەوەی دیدەکان لەنێوان پێکهاتەکان بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری زامن بێت، دەستوەردانی دەرەکیی لە دۆخی سووریا نەمێنێت
لە رۆژی ٨ی ئەم مانگەدا بە فەرمی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد راگەیەنرا و لەدوای ئەو رۆژەشەوە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی سوریا بەردەوامن و هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانیش بۆ ئەوەیە، سوریای نوێ بە جۆرێک بێت کە بەرژەوەندی باڵای گەل پارێزراو بێت و دۆخێکی سەقامگیر بۆ خەڵکی سوریا بونیاد بنرێت، لە پاڵ ئەوانەشدا سەروەریی و یەکپارچەیی خاکەکەی پارێزراو بێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









