فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشدەکرێت کە رێژەی کەمئەندامیان لە ٪70یە

خاوەنپێداویستی تایبەت
SNN
بڕیارە لە ئەمڕۆوە لە شارى سلێمانى، فۆڕمى پێدانى یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر ئەو کەسانەدا دابەشبکرێت کە رێژەى کەمئەندامییان 70٪ـە.
ئەمڕۆ دووشەممە 16ی کانوونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ کۆمپانیایەک واژۆکردووە و توانراوە 45 یەکەى نیشتەجێبوون لەجۆری شوقە بەبێ بەرامبەر بۆ ئەو خاوەن پێداویستە تایبەتانەى رێژەی پەککەوتەییان %70ـە و کرێچین، دابینبکرێت، بەمەرجێک نیشتەجێی قەزای ناوەندی سلێمانی بن.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەر خاوەنپێداویستییەکی تایبەت خوازیارە و مەرجەکان دەیگرێتەوە دەتوانێ لە ئەمڕۆ دووشەممەوە تاوەکو دووشەممەى داهاتوو، سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکات و فۆڕم وەربگرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









