فەرماندەی هێزی بەرگریی كیمیاوی و بایۆلۆژی لە سوپای روسیا لە تەقینەوەیەكدا كوژرا

SNN-
بەیانى ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە مۆسکۆى پایتەختى روسیا رویدا و دوو کەس تێیدا کوژران، میدیاکانى وڵاتەکەش دەڵێن: تەقینەوەکە لەڕێی چاندنى بۆمبەوە بووە بە سکۆتەرێکەوە و زانایەکى بوارى سەربازى وڵاتەکەى تێدا کوژراوە.
میدیاکانى روسیا بڵاویانکردەوە، کاتژمێر 6:11 خولەکى بەیانى ئەمڕۆ بە کاتى مۆسکۆ، تەقینەوەیەک لەبەردەم یەکێک لە بیناکانى شارەکە رویداوە و شایەتحاڵانى نزیک لە روداوەکەش ئەوەیان ئاشکرا کردوە کە چەند کاتژمێرێک پێش روداوەکە کەسێکى نەناسراو سکۆتەرێکى لەبەردەم بیناکە راگرتوە.
لە ئەنجامى ئەم تەقینەوەیەدا، دوو کەس کوژراون کە یەکێکیان ناوى ئیگۆر کیریلۆڤە،ە و سەرۆکى سوپاى تیشک و کیمیایی و بەرگرى بایۆلۆجى هێزە چەکدارەکانى روسیایە و ئەوی دیکەیش یاریدەدەرەکەیەتى.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە ئەو کەسانەى تەقینەوەکەیان لەڕێی سکۆتەرەکەوە ئەنجامداوە لە شوێنى روداوەکە نەبون و توانیویانە کامێراى بیناکە هاکا بکەن و لەوڕێیەوە چاودێرى جوڵەى ئەو دوو کەسەیان کردوە و لەگەڵ گەیشتنیان تەقینەوەکەیان ئەنجامداوە.
لە ئێستادا و بەپێی زانیاریی میدیاکانى وڵاتەکە، دەست بەسەر سکۆتەرەکەدا گیراوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەر چۆنیەتى روداوەکە دەستیپێکردوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









