“دروستبوونی هێڵی سپی فڕۆکە لەئاسمانی ناوچەکان زیانی نییه لەسەر تێکچوونی شەپۆلەکانی دابارین”

هێڵی سپی لە ئاسماندا
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، ئەو هێڵە سپیانەی فڕۆکە لە ئاسماندا دروستیدەکات هیچ زیانێکی نییە و نابێتە هۆی تێکچوونی شەپۆلەکانی دابارین، دەڵێت “بەڵکو ئەو هێڵانە نیشانەیەکی باشن نەک خراپ”.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی کانوونی یەکەم، شاڵاو هیدایەت، ماوەیەکە هێڵی سپی فڕۆکە لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەبینرێت بەشێوەی بازنەیی و ڕاستەکی یان شێوەی تر، ئەمەش لە ئەنجامی ئەو هەڵمەی بزوێنەری فڕۆکەوە بەبوونی شێی پێویست و گونجاو و بەر هەوای سارد لەچینە بەرزەکانی هەوادا دەکەوێت هێڵێک بەشێوەی سپی وەک هەوری سپی دروست دەبێت هەتاوەکو شێش لەچینە بەرزەکانی هەوادا زیاتر بێت ئەو هێڵە سپیه زیاتر دروست دەبێت و دەردەکەوێت و زیاتر دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەیه کە لەسۆشیاڵ میدیا و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا دەنگو باسی زۆری ئەم هێڵانەیه کە گوایه نیازی خراپیان هەیە ئەم فرۆکانە و بۆ تێکدانی شەپۆلەکانی دابارین گاز دەرێژن، شاڵاو هیدایەت دەڵێت “من دڵنیایی دەدەمە هەموو لایەک کە دروستبوونی ئەو هێڵە سپیانە هیچ زیان و کاریگەری خراپیان نییە، سورانەوەی ئەو فرۆکانە و بینیان بەشێوەی زیاتر لەجاران ڕەنگە بۆ مەبەستی تر بێت وەک مەشقکردن و هتد. .. نەک تێکدانی کەش و هەوا و شەپۆلەکانی دابارین”.
ئاشکرایکردووە، “ئەمساڵ هەر لەسەرەتای وەرزی دابارینەوە ئەم هێڵە سپیانە دروست دەبن ئەمەش یەکێکە لەنیشانە باشەکان چونکە لەچینە بەرزەکانی هەوادا شێی پێویست و باش هەیە، شێی سەتحی واتا شێی نزیک ڕووی زەوی ماوەیەکە کەمە بەهۆکاری نەهاتنی شەپۆلی باشی دەریایی و کەمبوونی ڕوو پۆشی سەوزایی”
ئەو کەشناسە روونیکردووەتەوە، “لەهەفتەی کۆتایی ئەم مانگەوە شەپۆلی باشی دەریای هەیه و سەڕەرای ئەوەی ماوەی ڕابردووی ئەم مانگە شەپۆلەکان بەشێوەی لاواز بۆ مام ناوەند گەیشتونەتە ناوچەکە دڵخۆشکەرە، چونکە ڕێگە بۆ هاتنی شەپۆلەکانی دواتر دەکاتەوە و ناوچەکە شێدار تر دەکات، هاوکات لەمەودوا گەنم و جۆ و گژو گیا زیاتر دەروێت بەمەش شێی خاک و سەتحی زیاد دەکات، بێ گومان ئەمەش لەداهاتودا کاریگەری گەورە و ئەرێنی دەبێت لەسەر شەپۆلەکان هەم تێکچوونیان کەم دەکاتەوە یان نایانهێڵێت هەم باشتریان دەکات”.
دەڵێت “مادام ئەو هێڵە سپیانەی فرۆکە ئەمساڵ زۆرن گەشبینم زۆر کەوشکە ساڵی ڕوونادات چونکە لەپێش هەموو شەپۆلەکاندا لەئیدارەی ڕاپەرین بینیومن هەموو جارێک هەر لەسەرەتای وەرزەوە و زوتریش .”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









