
پارەی عێراقی
SNN
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا بەشێک لە پارەی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان، کە بڕەکەی زیاتر لە 631 ملیار دینارە.
ئەمڕۆ سێشەممە 17ی کانوونی یەکەم، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە بڕی 631 ملیار و 335 ملیۆن دینار لە کۆی پارەی مووچەی مانگی تشرینی دووەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق”.
هاوکات، وەزارەتی دارایی هیچ زانیارییەکی دەربارەی کاتی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 بڵاونەکردووەتەوە.
پێش راگەیەنراوەکەی وەزارەتیی دارایی، ڕێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکردبوو، بەشێکی دیکەی پارەی مووچەی مانگی تشرینی دووەم بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە، بەڵام کورتهێنانی گەورەی هەیە، چونکە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 996 ملیار دینارە بۆ مووچە.
ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵ دەدەن لە ڕێی گواستنەوە لە پشکی بودجەی هەرێمدا کێشەی کورتهێنانەکە چارەسەر بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بەشێکی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی 10یان وەرگرتووە و بۆ ماوەی هەفتەیەک دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت، دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مانگەكانی 11 و 12 نافەوتێت، بەڵام كاتی دابەشكردنەكەی نادیارە و ئەوەش دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 خولهك لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
53 خولهك لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









