عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر موڵك و سامانی كۆڕه‌ك تێلیكۆمدا ده‌گرێت

کۆڕەک تیلیکۆم
SNN
عێراق به فه‌رمی هه‌نگاوه‌كانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و سامانی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم ده‌ستپێكرد و نوسراو ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه كراوه.
له نوسراوێكدا كه ناو و واژووی عه‌لی حوسێن موئه‌یه‌د سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراقی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و گشت وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی دیكه كراوه، كۆمسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن داواده‌كات ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سامانی گواستراوه و نه‌گواستراوه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆمدا.
له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه بۆ بڕی ئه‌و پارانه كراوه كه كۆمسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن ده‌ڵێت له‌سه‌ر كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم كه‌ڵه‌كه بوون و ڕایگه‌یاندووه، “بڕی 16 ملیار و 990 ملیۆن و 886 هه‌زار و 503 دینار و 45 فلس، هه‌روه‌ها 31 ملیۆن و 584 هه‌زار و 142 دۆلار و 52 سه‌نت” لای كۆمپانیای كۆڕه‌كه.
كۆمسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق هۆكاری كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌و پارانه لای كۆڕه‌ك تێلیكۆم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ “پێشێلكردنی ڕێكار و ڕێنماییه‌كانی ده‌سته‌كه و بڕگه‌كانی گرێبه‌ستی مۆڵه‌تی كاركردن له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه” و ڕاشیگه‌یاندووه، “كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم پابه‌ندی بڕیاره‌كانی دادگا و ئه‌و ئاگادارینامانه نه‌بووه كه ده‌سته‌كه‌مان ئاراسته‌ی كردووه و ڕژد نییه له دانه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه‌بوون”.
به‌هۆی ئه‌و خاڵانه‌ی كه كۆمسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق له نوسراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردوون، كۆمسیۆنه‌كه داوا له ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری و ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و گشت وه‌زاره‌ته‌كان و دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات، به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ زانین و دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و پاره و سامان و ماڵه گواستراو و نه‌گواستراوانه‌ی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم كه لای ئه‌و دامه‌زراوانه تۆماركراون بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستیانبه‌سه‌ردا بگرن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن له لایه‌ن كۆمپانیاكه‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه‌بكرێت، تا ئه‌وكاته‌ی قه‌رزه‌كانی كۆمسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق له‌و سامان و پارانه‌ی كۆڕه‌ك تێلیكۆم ده‌درێنه‌وه.
دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر زه‌هره بجاری سه‌رۆكی لیژنه‌ی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاندبوو، كۆمسیۆنی ڕاگه‌یاندن و گه‌یاندن و كۆمپانیای كۆڕه‌ك تێلیكۆم گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتن بۆ كۆتاییهێنان به كێشه یاساییه‌كانی نێوانیان و لابردنی قه‌ده‌غه‌ی سه‌ر كۆمپانیاكه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان كۆڕه‌ك تێلیكۆم و تۆڕ و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردن له عێراقدا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









