نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سەرجەم ئامادەكارییەكانی تایبەت بەخەرجكردنی پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن كە لە ڕۆژی هەڵبژاردن چاودێربوون تەواوبووە و هەفتەی داهاتوو پاداشتەكانیان دابەشدەكرێت.
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: سەرجەم ئامادەكارییەكانی تایبەت بە دابەشكردنی پاداشتی كارمەندانی كۆمیسیۆن تەواوبوون، بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی كۆمسیاران واژوو لەسەر دابەشكردنی پاداشتە داراییەكانی كارمەندان بكات و هەر لە هەفتەی داهاتووش پارەكانیان خەرجدەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، خەرجكردنی پاداشتی چاودێرانی سەر سندوقەكان لەڕێگەی بانكەكانەوە دەبێت، بەجۆرێك هەر چاودێرێك كە كارمەندی حكومەتە بڕی 150 هەزار دیناری پێدەدرێت و ئەو كارمەندانەشی كە دەرچووی زانكۆ و پەیامانگاكانن و دانەمەزراون بڕی 250 هەزاردیناریان بۆ خەرجدەكرێت و كارمەندە یەدەگەكانیش بڕی 50 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆن لەكاتێكدایە كە لە 20/10/2024 پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، بۆ ئەومەبەستەش زیاتر لە 41 هەزار كارمەند بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دەنگدان تۆماركران، كە فەرمانبەر و دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگەكان بوون.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









