“قەیوان گروپ باشترین کۆمپانیای بواری خانووبەرەی ئەمساڵە”

لۆگۆی قەیوان گرووپ
SNN
بەپێی راپرسی دەزگایەکی عێراقی تایبەت بە دەستنیشانکردنی کەسایەتی و کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی ساڵ، “قەیوان گروپ” لەسەر ئاستی هەموو عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە وەک باشترین کۆمپانیای بواری خانووبەرە.
دامەزراوەی (المرکز الخبری الوطنی) لە عێراق، لە راپرسییەکدا بۆ دیاریکردنی باشترین کۆمپانیا لە بواری خانووبەرە راپرسییەکی ئەنجامداوە، بەپێی راپرسییەکە لەسەر بنەمای کوالێتی و رەزامەندی کڕیاران و لایەنە پەیوەندارەکان و متمانەی خەڵک بەکارەکانیان، لەناو سەدان کۆمپانیای گەورە و جیاجیای بواری خانووبەرە لە عێراق، گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان بۆ ساڵی 2024 بە باشترین کۆمپانیای وەبەرهێنانی بواری خانووبەرە هەڵبژێردراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، “بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا و بەئامادەبوونی چەندین کەسایەتی حکومی و پەڕلەمانی و نوێنەری وڵاتان و کۆمپانیا و کەسایەتی بوارەکانی میدیا و کۆمەڵی مەدەنی، لە مەراسیمێکی شایستەدا لە بەغدادی پایتەخت براوەکانی ئەو راپرسیە بۆ ئەمساڵ رابگەیەنرێن”.
دامەزراوەی (المرکز الخبری الوطنی)، دامەزراوەیەکی ئەکادیمی و مەدەنیی عێراقە و کۆتایی هەموو ساڵێک راپرسی بۆ دەستنیشانکردنی کەسایەتی و کۆمپانیا و دامەزراوە سەرکەوتووەکان ئەنجام دەدات.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









