شاندێكی هەرێم لەگەڵ شاندەكەی عێراق دەچنە بەغدا ولیستی مووچەی مانگی 12لەگەڵ خۆیان دەبەن

شاندی هەرێم لە بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ماوەی چەند ڕۆژێكە تیمێكی تەكنیكی لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ئامادەكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی ساڵ، وابڕیارە كە هەفتەی داهاتوو ئەو تیمە بگەڕێنەوە بەغدا و لەگەلیشاندا شامدێكی هەرێم بە لیستی مووچەی مانگی 12ەوە لەگەڵ خۆیان دەبەن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو تیمەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ڕەوانەی هەرێم كراون تاڕادەیەكی زۆر كۆتاییان بەكارەكانیان هێناوە كە برتی بوو لە ئامادەكردنی ڕاپۆتی كۆتایی ساڵ تایبەت بەخەرجی و داهاتەكان، هاوكات شێوازی ئامادەگردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەدڵنیاییەوە لەهەفتەی داهاتوو ئەو تیمە تەكنیكییەی وەزارەتی دارایی عێراق دەگەڕێنەوە بەغدا هاوكات هەر لەگەڵ ئەوتیمەدا تیمێكی تەكنیكی لە وەزارەتی دارایی هەرێمیش لەگەڵیاندا دەڕۆنە بەغدا و لیستی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی هەرێم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكرێت بۆ ئەوەی بڕیاری خەرجكردنی لەبارەوە بدرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و عێراق ڕێككەوتوون كە بەبۆنی كۆتایی ساڵ حساباتی دارایی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دانەخرێت تا ئەوكاتەی كە گرفتی مووچە و كۆتهێنان پڕدەكرێتەوە، هاوكات لەگەڵ كۆتایی هاتن بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 مووچەی مانگی 11ش دابەشدەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
13كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









