شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گەیشتنە دیمەشق

SNN
شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا، گەیشتوونەتە دیمەشق.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: شاندی وەزارەتەکەیان لەگەڵ بەرپرسانی رێکخراوی دەستەی تەحریر شام، کۆدەبنەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە ئەو رێکخراوە لەلایەن ئەمریکاوە وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی دەستنیشانکراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، “بەرپرسانی ئەمریکی کاردەکەن بۆ ئاشکراکردنی زانیاری دەربارەی ئەمریکییە ونبوەکان لە سوریا.
باربارا لیف، دیپلۆماتی دیاری ئەمەریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆجەر کارستێنس-ـی راوێژکار، دانیال ڕوبینشتاین، نوێنەری پێشوی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، کە سەرباری خانەنشینکرانی، بەڵام بانگهێشت کراوە بۆئەوەی بەشداری ئەو شاندە بکات، بەشێکن لەو دیپلۆماتانەیئەندامی شاندەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









