قایمقامی پێنجوێن “هاووڵاتیانمان سەرپشككردووە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن”

زانا رەحمان -قایمقامی-پێنجوێن
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە تووشبووانی كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە قەزای پێنجوێن تۆماركراون، قایمقامی قەزای پێنجوێن ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا رەوشی تەندروستی سنورەكە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات و هاووڵاتیان و جوتیارانیشیان سەرپشككردووە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا بكەن.
زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: دوابەدوای تووشبوونی 59 كەس لە قەزای پێنجوێنلە ئێستادا دۆخی تەندروستی قەزاكە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەڕوات و ڕۆژانەش لە لایەن تیمە تەندروستییەكانەوە پشكنینی هەڕەمەكی و نمونە لە هاووڵاتیان لە شوێنە جیاوازەكان ئەنجام دەدرێت و دوێنیش پشكنین لە سەرجەم كارمەندانی مەرزی باشماخ وەرگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ دەرچوونی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ ئێمە ئەوەمان راگەیاند كە بەهۆی ئەوەی لە ئێستا وەرزی پێگەیشتنی بەروبومی جوتیارانەو رێژەیەكی زۆری دانیشتووانی ئەم سنورەش بە كاری كشتوكاڵییەوە سەرقاڵن، بۆیە ناتوانین ڕێگری لە هاووڵاتیان بكەین كە نەچنە سەر كێڵگەكانیان و زەرەریان لێبكەوێت، هاوكات دۆخی ناوبازاڕ و كردنەوەی شوێنە گشتیەكانیش ئاساییە و هاووڵاتیانمان سەرپشككردووە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدا دەكەن كە پابەند ببن بە ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی وت، هەوڵەكانمان چڕكردوەتەوە بۆ ئەوەی كۆنتڕۆڵی زیاتری سنورەكەمان بكەین لە رێگریكردن بەبڵاوكردنەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئەومەبەستەش قەزای پێنجوێنمان كردووە بە پێنج زۆنەوە و بە وردی چاودێری دۆخەكە دەكەین.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









