یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد شه‌شه‌م پاڵه‌وانێتى ئۆنلاین به‌ڕێوه‌ده‌بات

سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ڤایرۆسى كۆرۆنا (كۆڤید 19)ه‌وه لهشارهكانى كوردستان و دووباره راگهیاندنهوهى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ، یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد-ى هه‌ولێر، شه‌شه‌م پاڵه‌وانێتى یارى شه‌تره‌نج له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێت (چێس ئۆنلاین) به‌ڕێوه‌ده‌بات.
یارییه‌كانى شه‌شه‌مین پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین-ى یانه‌ى خانزاد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (3-6-2020) كاتژمێر 9ى شه‌و لهوێبسایتى لایچێس (lichess) به‌سیستمى خێرا (بلیتز) ده‌ستپێده‌كات و واچاوه‌ڕوان ده‌كرێ پاڵه‌وانێتیه‌كه 14 جه‌وله و ماوه‌ى نزیكه‌ى 2كاتژمێر بخایه‌نێت.
“هیوادارین شهترهنجزانهكان سوود له‌مجۆره پاڵه‌وانێتییه وه‌ربگرن”
له‌مباره‌یه‌وه تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، د.دڵزار حه‌مه‌ساڵح-ى سه‌رۆكى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد-ى دواند و ئه‌میش وتى:” ئێمه له‌پێشوودا له‌ماوه‌ى مانگه‌كانى نیسان و ئایاردا تا ئاساییبوونه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه و كرانه‌وه‌ى هۆڵه وه‌رزشییه‌كان، توانیمان پێنج پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نج له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێت (چێس ئۆنلاین) له‌جۆرى خێرا (بلیتز) كهماوهكهى 2 خولهك + 2 چركه بۆ هه‌ر جووڵه‌یه‌ك بوو به‌سه‌ركه‌وتوویی رێكبخه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌ئامانجى ئه‌وه‌بوو شهترهنجزانانى كوردستان كه له‌ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینه كراون، بێ‌ئومێد نه‌بن و بتوانن به‌رده‌وام بن و په‌ره‌ى زیاتر به‌خۆیان و یارییه‌كه بده‌ن، گومانى تێدا نییه یارى شه‌تره‌نج له‌ڕێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه جیاوازى زۆرى له‌گه‌ڵ یارى شه‌تره‌نجى نێو هۆڵه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم به‌شێوه‌یه‌كى كاتى شوێنى شه‌تره‌نجى نێو هۆڵه‌كانى گرتووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بین و پاش رێكخستنى دوو پاڵه‌وانێتى شه‌تره‌نجى خێرا و راپید له‌نێو هۆڵه‌كانى یانه‌كه‌مان له‌كۆتایی مانگى ئایارى رابردوو، دووباره به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆوه ده‌ست به‌ڕێكخستنى پاڵه‌وانێتییه‌كانى شه‌تره‌نجى ئۆنلاین بكه‌ینه‌وه، هیوادارین شهترهنجزانهكان سوود له‌مجۆره پاڵه‌وانێتییه وه‌ربگرن، وه‌ك پێنج پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى پێشوو كهژمارهیهكى زۆر لهشهترهنجزانانى كوردستان و عیراق و وڵاتانى تریش به‌شداریان تێدا كرد”.
*پاڵه‌وانێتییه ئۆنلاینهكانى یانه‌ى شه‌تره‌نجى خانزاد:
-رۆژى 6ى نیسانى 2020: یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتى: 1-ره‌وه‌ند حامید، 2-نه‌بیل عه‌زیز، 3-زۆزگ سه‌ڵاح.
-رۆژى 13ى نیسانى 2020: دووه‌م پاڵه‌وانێتى: 1-ئاریان عه‌لى، 2-ره‌وه‌ند حامید، 3-سجاد عه‌باس.
-رۆژى 20ى نیسانى 2020: سێیه‌م پاڵه‌وانێتى: 1-زۆزگ سه‌ڵاح، 2-ئاریان عه‌لى، 3-رێباز ناسر.
-رۆژى 27ى نیسانى 2020: چواره‌م پاڵه‌وانێتى: 1-نه‌میر موحه‌مه‌د، 2-شا مورادى، 3-نه‌بیل عه‌زیز.
-رۆژى 4ى ئایارى 2020: پێنجه‌م پاڵه‌وانێتى: 1-رێباز ناسر، 2-شاكا موو، 3-شا مورادى.

گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









