كۆمپانیاكانی هێنانی كرێكاری بیانی هەڕەشەی تۆماركردنی سكاڵا دەكەن لە دادگای فیدراڵی

دادگای باڵاى فیدراڵی عێراق | فۆتۆ: iraqja.iq
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی لە پشكی پارتی كە فشاری لەسەر خاوەن كۆمپانیاكانی هێنانی كرێكاری بیانی دروستکراوە و دەبێت بڕە پارەیەكی زیادە بدەن، ئەو کۆمپانیایانەهەڕەشە تۆماركردنی سكاڵادەكەن لە دادگای فیدراڵی.
بەڕێوەبەری یەكێك لەو كۆمپانیایانەی كە كرێكاری بیانی دەهێنێت و نەیویست ناوی بلاوبكرێتەوە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی فشارمان لەسەر دروستكراوە بۆ ئەوەی لەكاتی هێنانی هەر کرێکارێکی بیانی هەموو مانگێك بڕی 50 هەزار دینار بدەین ئەوەش پێچەوانەی ئەو ڕێكارانەیە كە لەلایەن وەزارەتی كارووكاروباری كۆمەلایەتی دەرچوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، “وەزیری كاروكاروباری كۆمەلایەتی لەگەڵ ئەوەنییە ئەم بڕە پارە زیادەیە وەربگیرێت، بەڵام ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە بە بێ ئەوەی هیچ حسابێك بۆ وەزیر بكات، كۆمەڵێك ڕێنمایی دەركردووە كە زۆر مەرجی قورسی بۆ كۆمپانیاكان داناوە بۆ ئەوەی كریكاری بیانی بهێنن، ئەمەش وایكردووە كە ئەو خاوەن كۆمپانیایانە بیر لەوە بكەنەوە سكاڵای یاسایی تۆماربكەن لە دادگای فیدراڵی.”
ئەو خاوەن كۆمپانیایە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی وەردەگیرێت نازاندرێت بۆ كوێ دەچێت، هاوكات دروستكردنی ئەم فشارانە بۆ ئەوەیە كە ئەو كۆمپانیایانەی كە پێشتر كاری هێنانی كرێكاری بیانییان كردووە واز لەكارەكانیان بهێنن و كۆمپانیاكانی نزیك لە پارتی و ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە ئەو كارە بۆ خۆیان قۆرخ بكەن”.
لای خۆیەوە مەریوان عەزیز بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: ئەو ڕێنماییانەی كە دەرچوون لەلایەن وەزارەتی كاروباری كۆمەڵاتییەوە دەركراون بۆ هێنانی كرێكاری بیانی، بەتایبەت لە بابەتی وەرگرتنی پارە لە كۆمپانیاكان ئەوەش هەر لە ڕێنماییەكانی وەزارەتی كاروباری كۆمەلایەتییە و هیچ شتێك بەبێ ڕێنمایی دەرنەكراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









