
بارانبارین
SNN
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، لەدوای نیوەڕۆی ئەمڕۆوە باران دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و سبەینێش پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەوردەبێت و لەدوای نیوەڕۆوە نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکان باران دەبارێت، لە کاتەکانی ئێوارە و شەو رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و راپەڕین.
هەروەها پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان . لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆڵە کۆتای دێت .
سەبارەت بە کەشی سبەینێ شەممە کەشناسی هەرێم دەڵێت: ئاسمان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەوردەبێت، لەگەڵ دروستبونی تەمێکی سوک لە کاتەکانی بەیانی زودا، هەروەها لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری باران بارین هەیە، هاوکات پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تــــا 3 پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 12
سلێمانی : 11
دهۆک : 14
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 11
کەرکوک : 13
سۆران : 9
حاجی ئۆمەران : 2
گەرمیان : 15
بەشی پێشبینی 2024-12-20
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









