” ئامانجی ئەردۆغان لە ئێستادا تەنیا تێکشکاندنی شاری کۆبانێیە”

SNN
بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئامانجی ئەردۆغان تەنیا تێکشکاندنی کۆبانێیە، چونکە ئەو شارە لە ٢٠١٤دا داعشی تێکشکاند، باسی لەوەشکرد، تورکیا دەیەوێت جگە لە هەندێک لە نزیکانی خۆی هیچ کوردێک لەسەر زەوی نەهێڵێت.
ڕامی عەبدول ڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: “کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەمریکا، و فەرەنسا دەزانن ئامانجی ئەردۆغان لە ئێستادا تەنیا تێکشکاندنی شاری کۆبانێیە کە شەڕی داعشی کرد و شکاندی، ئەردۆغان هیچ کێشەیەکی گەورەی لەگەڵ پارتی کرێکاران و هیچ کەسێکی تردا نییە.
ئەوەشی خستەڕوو، کۆبانێ شارێکە کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٤ ڕووبەڕووی هێرش بووەوە و لە دەستی داعش ڕزگارکراوە، بە شارێکی سنووری مەزەندە دەکرێت لەگەڵ تورکیا ئایا ئەردۆغان دەیەوێت کوردانی شارەکە کۆچ بکەن؟
ڕامی عەبدول ڕەحمان ڕونیکردەوە، تورکیا دەیەوێت جگە لە هەندێک لە بەکرێگیراوانی خۆی هیچ کوردێک لەسەر زەوی نەهێڵێت و ئەوەشێ دەمێنێتەوە بە دەستی پێکهاتەکانی تری سوریا بیانکوژن.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەسەدە ناوچەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریای لەدەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕزگارکرد لە کاتێکدا داعش لەسەر سنوورەکانی تورکیا بوو، ئەمڕۆ تورکیا دەیەوێت ئەو ناوچانە لە دەستی هەسەدە دەربهێنێت، بۆیە دەبێت سورییەکان لەبەرژەوەندی سوریا گفتوگۆ بکەن، نەک بەرژەوەندی وڵاتان.
لە کۆتاییشدا رایگەیاند: هیوادارین تورکیا لەبری دروستکردنی ململانێی نێوان عەرەب و کورد و پاڵنانی پێکهاتەکانی سوریا بۆ بەگژداچوونەوەی یەکتری، دەستبەرداری سوریا ببێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









