ئەمریکا ژمارەی سەربازانی لە سوریا بۆ دوو هێندە زیاد دەکات

سوپای ئەمریکا لە سوریا
SNN
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرای کرد ژمارەی هێزەکانیان لە سوریا، بۆ زیاتر لە دوو هێندە زیادکراون.
پاتریک رایدەر وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، پێشتر 900 سەربازیان لە سوریا هەبووە، کە بۆ روبەڕووبوونەوەی داعش لەو وڵاتە جێگیرکرابوون، بەڵام لەئێستادا ژمارەیان بۆ زیاتر لە دوو هەزار سەرباز زیادی کردووە.
سەبارەت بە کاتی زیادکردنی سەربازەکانیان وتی، لەماوەی چەند مانگێکدا ئەو زیادکردنە رووی داوە.
وتەبێژەکەی پنتاگۆن ئەوەشی خستەڕوو، زیادکردنی ژمارەی سەربازانیان کاتییە و بۆ بەهێزکردنی ئۆپراسیۆنەکانی رووبەڕووبوونەوەی داعشە لە سوریا.
خەجتیشی کردەوە، زیادکردنی هێزەکانیان هیچ پەیوەندییەکی راستەوخۆی بە رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدەوە نەبووە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
22كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









