ئەم كابینەیە لەمساڵدا هیچ مووچەیەكی لەكاتی خۆیدا دابەشنەكردووە

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لەسەرەتای دەستبەكاربوونیانەوە هەریەكە لە سەرۆكی حكومەت و وەزیری دارایی هەرێم لەچەندین جار و لە چەندین بۆنەدا ئەوەیان دووبارەكردووەتەوە كە دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا دەبێت و هەر 30 ڕۆژجارێك مووچە دابەدەكەن، بەڵام لەماوەی ئەمساڵدا یەك مووچەش لەكاتی خۆیدا دابەنەكراوە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلەماوەی ئەمساڵدا كابینەكەی ( مەسرور بارزانی) نەیتوانی ئەو بەڵێنانە جێبەجێكات كە بە فەرمانبەران و مووچەخۆرانی دابوو كە هەموو 30 ڕۆژجارێك مووچە دابەشدەكرێت، لەكاتێكدا بەغدا پارەی مووچەی ڕەوانە كردووە و هەرێم داهاتەكانیشی نەگەڕاندووەتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە مووچەی مانگەكان بەم جۆرە دابەشكراوە مانگی یەك لە رۆژی 2/2 دەستكراوە بە دابەشكردنی، مانگی دوو لە 30/3 دەستكراوە بە دابەشكردنی مانگی سێ لە 6/4 دەستكراوە بە دابەشكردنی مانگی چوار لە 15/5 دەستكراوە بە دابەشكردنی مانگی پێنج لە 11/6 دەستكراوە بە دابەشكردنی، مانگی شەش لە 10/7 دەستكراوە بە دابەشكردنی، مانگی حەوت لە 3/9 دەستكراوە بە دابەشكردنی، مانگی هەشت لە 4/10 دەستكراوە بە دابەشكردنی، مانگی نۆ لە 18/10 دەستكراوە بە دابەشكردنی، مانگی 10 لە17/12 دەستكرا بە دابەشكردنی و هێشتا مووچەی مانگی 11 دابەشنەكراوە و دیاریش نییە مووچەی مانگی 12 دابەشدەكرێت یاخود نا.
بەدواداچوونەكەی SNNلە كاتێكدایە كە سەرەڕای ئەوەی بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە بۆ جیاكردنەوەی مووچە لە ململانێ سیاسییەكان و هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقی پابەند كردووە بە دابەشكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەرێم پابەند نەبووە بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لە بابەتی گەڕاندنەوەی داهاتی ناوخۆ و تەوتینی مووچەی فەرمانبەران، بووەتە هۆی ئەوەی مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشنەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









