ئێستا کاتی لە ناوبردنی داعش و هێزە کوردییەکانە لە سوریادا

ئەردۆغان
SNN
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەڵێت ئێستا کاتی لە ناوبردنی ” گروپە تیرۆریستییەکانە ” کە مەترسین بۆ سەر مانەوەی سوریا.
ئەردۆغان دوای گەڕانەوەی لە کۆبوونەوەکەی قاهیرە بە ڕۆژنامەنووسانی وت ” داعش، پارتی کرێکارانی کوردستان و شوێنکەوتووانی، کە مەترسین بۆ سەر مانەوەی سوریا، دەبێت لە ناوببرێن، ئێستا کاتی لە ناوبردنی گروپە تیرۆریستییەکانە لە سوریادا.”
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد ” ڕێوشوێنی ڕێگریکردن ” دەگرێتەبەر دژی ئەو گروپانەی کە مەترسین لەسەر تورکیا، ئەوە مەحاڵە بۆ ئێمە ئەو جۆرە مەترسییە قبووڵ بکەین، هیواشی خواست سەرکردایەتییە نوێیەکەی سوریا کارییان لەگەڵدا نەکات.”
وتی ” پێمان وانیە هیچ دەسەڵاتێک لە ماوەی دواتردا بەردەوام بێت لە کارکردن لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا.”
تورکیا هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە ڕێکخراوێکی ” تیرۆریستی ” سەیر دەکات کە یەپەگە سەرکردایەتی دەکات و دەڵێت بەشێکن لە پارتی کرێکارانی کوردستان کە دەیان ساڵە لەگەڵ تورکیادا لە ململانێدان. هێزەکانی سوریای دیموکراتیک هاوپەیمانی ئەمەریکان و شان بە شانی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە لە ناوبردنی خەلافەتی داعشدا لە سوریادا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
19كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









