رێباز حەملان: بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەڕۆین کێشە هونەرییەکانی مووچە کۆتایی پێبێت

رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم
SNN-
راوێژکاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو رێکخرایەوە و ئەمڕۆ تیمی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم ئەمڕۆ كۆتایی بەكارەكانیان دەهێنن.
رێباز حەملان،راوێژکاری وەزارەتی دارایی عێراق لە راگەیەندراوێکد لە کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە 2024/12/15 بەرێز وەزیری دارایی فیدراڵ بریاریدا تیمێک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ سەردانی هەولێر بکەن و لە ماوەی 10 رۆژدا بە هاوبەشی کاری پێکەوەیی بکەن لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی هەرێم.
دەەشڵێت:” تەواوی ئەو رێکارانەی بۆ رێکخستنەوەی میزان مراجەعەی مانگانەی هەرێم لە سەرەتای ساڵی 2024 ەوە تا مانگی 11ی ئەمساڵ مانگ بە مانگ تەدقیق کرایەوەو رێکخرایەوە بەوشێوەیەی کە وەزارەتی دارایی فیدراڵ داوایکردبوو لەسەر لیستی موچە و خەرجی تەشغیلی و ئەو برە پارانەی کە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نێردراوەو ئەو پارانەی لە هەرێم لەسەر داهاتی ناوخۆ سەرفکراوە بەتایبەت بۆ پرکردنەوەی موچەی مانگانە هەموی دیاری کراوە، بە دەستخۆشی زۆرەوە بۆ هەردوو تیمەکە (تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ و تیمی وەزارەتی دارایی هەرێم) پاش ماندووبونێکی زۆر کە شەو و رۆژ کاریان کرد ئەمرۆ کۆتایی بەکارەکانیان دەهێنن.
رێباز حەملان ئاماژەی بەوەشکردووە کە بریارە سبەی بەرێوەبەری گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی هەرێم و تیمی تەکنیکی وەزارەت بێنە بەغداد بۆ بەدواداچوونی کارەکان، بە هەوڵی هەمووان بەرەو ئەوە دەرۆین کێشە هونەرییەکان کۆتایی پێ بێت
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









