بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆ گرفت بۆ كارمەندان و ئەفسەرانی ئەو وەزارەتە دروستدەكات

وەزارەتی ناوخۆ
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی ناوخۆ داوای لەسەرجەم كارمەندانی سەر بە وەزارەتەکەی کرد بە زووترین كات كارتی نیشتمانی دەربهێنن، بەڵام بەشێك لەكارمەندانی ئەو وەزارەتە دەڵێن” ناتوانن لەماوەیەكی نزیكدا ئەو كارە بكەن و بەلایەنی كەم پێویستیان بە سێ مانگ دەبێت بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی”.
عیماد غێدان، كارمەندی یەكەی پاسەوانی لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بە SNN-ی ڕاگەیاند: ئەو نوسراوەی كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ئاراستەمان كراوە بۆ دەرهێنانی كارتی نیشتمانی پێش سەری ساڵ، گرفتی بۆ دروستكردوین و ناتوانین لەم ماوە نزیكەدا مامەڵەكانمان تەواو بكەین، چونكە بەشێکمان سەردانی فەرمانگەی كارتی نیشتمانیمان كردووە نۆرەیان بۆداناوین بۆ مانگی نیسان و ئازاری ساڵی داهاتوو بۆ دەركردنی كارتەکە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە داوادەكەین كە وەزارەتی ناوخۆ یان ماوەی دەرهێنانی كارتی نیشتمانی درێژبكاتەوە یاخود ئەم سێ مووچەیەی كە تاوەکو ئێستا وەرنەگیراون بەهەمان شێواز دابەشبكرێن و لەساڵی نوێوە وادەیەكی نوێ بۆدەرهێنانی كارتی نیشتمانی دەربكرێت.
ئەو كارمەندەی یەكەی پاسەوانی سنوور لە وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە وەزارەتی ناوخۆ نوسراو ئاڕاستەی فەرمانەگكانی كارتی نیشتمانی بكات، بۆئەوەی كارئاسانی بكات بۆ ئەو كارمەندانەی كە تاوەکو ئێستا بە هەر هۆكارێك بووە كارتی نیشتمانیان دەرنەهێناوە، بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا بتوانین کارتەکە دەربهێنین، چونكە ئەم بابەتە پەیوەندی بە ژیان و بژێویمانەوە هەیە و نابێت كەمتەرخەمی تێدا بكرێت.
لەبارەی وەڵامی ئەو ئەفەسەرانە بەرپرسێكی كارتی نیشتمانی بە SNN-ی ڕاگەیاند: هەر كاتێك لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ یان هەر وەزارەتێكی دیكەوە نوسراومان ئاڕاستەبكرێت و داوای هاوكاری بكەن بۆ كارمەندەكانیان بۆ ئەوەی كارتی نیشیمانی دەربهێنن ئێمە هاوكاریان دەبین، بەڵام تاوەکو ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ یان هیچ وەزارەتێكی دیكەوە نوسراومان ئاڕاستە نەكراوە، بۆیە لەسەر كاری خۆمان بەردەوامین بەو شێوازی كە دامانناوە بۆ دەرهێنانی کارتەکە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە، داوا لە ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزازەتی ناوخۆ دەکات کە کارتی نیشتیمانی دەربکەن و پەلە بکەن لە دەرهێنانی، تاوەکو کاریگەری نەبێت لە سەر پێدانی مووچەکانیان.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









