كۆمیسیۆن وادەی ناردنی پارەی چاودێرانی سەرسندوقەكانی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند

هەڵبژاردن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، سەرجەم كاروبارەكانی تایبەت بە ناردنی شایستە داراییەكانی كارمەندانی كۆمسیۆن كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستاندا لەسەر سندوقەكانی دەنگدان بەشداریی پرۆسەكەیان كردووە تەواو بووە و لە هەفتەی داهاتوودا لە رێگەی بانكی بازرگانی عێراقەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەSNNی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی وردەكارییەكانی تایبەت بە پێدانی شایستە داراییەكانی كارمەندانی بەشدار لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم تەواو بوو، لەهەفتەی داهاتوو لەڕێگەی بانكی بازرگانی عێراقەوە پارەكەیان ڕەوانە دەكرێت و دەستدەكرێت بەدابەشكردنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، شایستە داراییەكانی كارمەندانی كۆمسیۆن كە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستاندا لەسەر سندوقەكانی دەنگدان بەشداریی پرۆسەكەیان كردووە بەجۆرێكە كە ئەو چاودێرانەی دامەزراون لە داموودەزگاحكومەییەكان بڕی 150 هەزار دینار و ئەوانەشی كە دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانن بەڵام دانەمەزراون بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، زیاتر لە 40 هەزار كارمەند بەشدارییان لەبەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كردووە، جگە لەو كەسانەشی كە بەشداری پرۆسەكەیان كردووە پارە وەردەگرن، بەهەمان شێوەش ئەوانەی ناویان بە یەدەگ هاتووەتەوە بڕی 50 هەزار دیناریان پێدەدرێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
12كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









