لەتیف نێروەیی: هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ بەئاراستەی خزمەتكردنی هاووڵاتیان بووە

لەتیف نێروەیی،
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات، هەوڵەكانی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بەئاراستەی خزمەتكردنی هاووڵاتیان بووە هەر لەو چوارچێوەیەشدا سەردانی بەغدای كردووە، جەختیش دەكاتەوە ئەو بەڵێنانەی كە بەهاووڵاتیانمانداوە بۆخزمەتكردنیان جیبەجێیان دەكەین.
لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەڕابردوو لە ئێستا و لەداهاتووشدا هەوڵەكانی یەكێتی بەگشتی و بە تایبەت سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئەوەبووە خزمەت بەهاووڵاتیان بكرێت، هەر لەو چوارچێوەیەشدا چەندین جار سەردانی بەغدای كردووە بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئێستاش كە چووەتە بەغدا بەهەمان مەبەست بووە بۆ ئەوەی گرفتی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە جەخت لە جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانە دەكەینەوە كەلە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانمان داوە، هاوكات بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم چەند ئامانجێكی هەیە، كەئەوانیش خۆی دەبینێتەوە لە پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كە بێ جیاوازی بتوانێت خزمەتی خەڵك بكات، هاوكات بۆ یەكێتی گرنگە كە شەریكی راستەقینە بێت نەك وەك ئەوەی كەلە رابردوودا هەبووە.
ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، شێوازی حوكمڕانی داهاتووی هەرێمی كوردستان لای یەكێتی گرنگە كە چ جۆرە حكومەتێك پێكبهێنرێت و بە چ جۆرێك شەراكەت بكرێت، چونكە دیدی یەكێتی لەگەڵ پارتی بۆ شەراكەت لە حكومەت جیاوازە و دەمانەوێت شەراكەتی راستەقینە ببێتە بناغە بۆ بنیاتنانی حكومەتێكی یەكگرتوو.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









