لە زیادکردنێکی ئاشکرادا ئەنگوستیلەکەى حەسەن نەسروڵا فرۆشرا

SNN
یەکێک لە ئەنگوستیلەکانى حەسەن نەسروڵڵا لە ئێران بۆ یارمەتی خەڵکی لوبنان و غەززە بە کەمتر لە 10 هەزار دۆلار فڕۆشرا، بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میهری ئیران، ئەنگوستیلە بەیادگار بەجێ ماوەکەی حەسەن نەسڕوڵا، سەرۆکی پێشوی حیزبوڵای لوبنان، بۆ یارمەتیدانی خەڵکی لوبنان و فەلەستین خرایە زیادکردنى ئاشکراوە و بەبڕی 680 ملیۆن تەمەن کە دەکاتە نزیکەی 10 هەزار دۆلار فڕۆشرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەنگاوە لەچوارچێوەی هەڵمەتی ‘ئێرانی هاودڵ’ بەڕێوەچوە و ئەنگوستیلەکەش لەلایەن مەداحێکی ئەو وڵاتە کڕدراوە و پارەکەشی بۆ لوبنان و فەلەستین بەڕێ کراوە.
حەسەن نەسروڵڵا، سەرۆکی پێشوی حیزبوڵڵا، ئێوارەی رۆژی 27ی ئەیلوولی 2024، لە ئەنجامی بۆردومانێکی چڕی فرۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان و بارەگای سەرەکی حیزبوڵڵا، لەگەڵ پێنج کەسی دیکەدا کوژرا.

هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









